دادپەروەری لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەی فەرمانبەران ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەندکرد، پرۆژەکە دوای پەسەندکردنی دەنێردرێتە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەم یاسایە لە 21 ماددە پێکهاتووە و فراکسیۆنەکان وەك هەنگاوێکی گرنگ بۆ دەسپێکردنی چاکسازی لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە دەبینن. پرۆژەکەش لەلایەن فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەکانه‌وه دەنگی پێدرا.
بەڵێن ئسماعیل، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی بە هەنگاوێکی گرنگى کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازی دەزانێت و دەشڵێت: گۆران بە گرنگیەوە دەروانێتە پەسەندکردنی پرۆژەکە.
زیاد جەبار، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیش پاڵپشتی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی نیشاندا و دووپاتی كرده‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن چاكسازییه‌كان سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له‌خۆ بگرێت.
پرۆژە یاسای چاکسازی یەکێکە لە هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەم، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی متمانەدان بە کابینەکەی رایگەیاند و به‌ڵێنى جيبه‌جيكردنى دا, ئه‌مڕۆش به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و دادپەروەری لە مووچەی پلە باڵاکان كرد و مووچە و ئيمتیازاتی کەسوکاری شەهیدانيشى زامن كرد، کە ده‌ستكاريكردن و كه‌مكردنى بە هێڵی سوور زانى و تاسه‌ر مافەکانیانى پاراست.
H.B