پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نووسراوێك له دژی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌رده‌كات
K24 - كه‌ركووك:
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، راكان سه‌عید جبووری، له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ته‌واوی فه‌رمانگه ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووكی كردووه، رایگه‌یاندووه "ته‌نیا جه‌مال مه‌ولوود باپیر ده‌توانێت كاره ئیداری و داراییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه ببات".
له نووسراوه‌كه‌دا، كه واژۆی راكان جبووری له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه، هاتووه: "به هۆی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن رێبوار فائق عه‌بدولمه‌جید تاڵه‌بانی ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات".
نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، هاوكات ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، برایه‌تی و توركمانی و عه‌ره‌بی كراوه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌و راده‌ستكردنی كه‌ركووك له رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێردا، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، شاره‌كه‌ی جێهێشتووه و به هۆی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
ئ. م