ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی موقته‌داوه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
زیاء ئه‌لئه‌سه‌دی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی سائیروونه‌وه كردووه كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات".
ئه‌سه‌دی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و سائیروون راسته‌وخۆ نییه و له رێگه‌ی كه‌سانێكه‌وه‌یه كه نێوه‌ندگیریی ده‌كه‌ن".
ئه‌مریكا كێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در و جه‌یشی مه‌هدی هه‌بووه، ناكۆكی قوڵیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی میلیشیا چه‌كداره‌كه بۆ درووست ببوو كه ساڵی 2003 سه‌در بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق درووستی كردبوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌سه‌دی گوتوویه‌تی: "موقته‌دا سه‌در هیچ نیازێكی نییه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام ده‌یه‌وێت جگه له سوپا و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق هیچ هێزێكی دیكه له‌ی وڵاته‌كه‌دا نه‌مێنیته‌وه".
هاوپه‌یمانی سائیروون به كۆكردنه‌وه‌ی 54 كورسی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه موقته‌دا سه‌در رێگه نه‌دات حكومه‌تی نوێی به‌ته‌واوی بخزێته ژێر باڵی ئێرانه‌وه.