دۆستێكى نزيكى تره‌مپ پشتگيرى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سايه‌تيى ئاينى و دۆستێكى نزيكى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، كه پێشتر سه‌ردانى كوردستانى كردووه، پشتيوانى بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، داوا له تره‌مپ ده‌كه‌م پشتى كورد به‌رنه‌دات.
فرانكلين گراهام، كه‌سايه‌تى به‌ناوبانگى كريستيانى ئه‌مريكى كه دۆستێكى نزيكى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپه و پشتيوانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات و داواش له تره‌مپ ده‌كات پشتى كورد به‌رنه‌دات و دان به ئه‌نجامى ريفراندۆمه‌كه‌دا بنێت.
گراهام كه چه‌ندجارێك سه‌ردانى كوردستانى كردووه، له پۆستێكدا له په‌يجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ده‌ڵێت: گه‌لى كورد چه‌ندين ساڵه له لايه‌ن عه‌ره‌به دراوسێكانيانه‌وه به شێوه‌يه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به تايبه‌تى له لايه‌ن رژێمى سه‌دام حوسێنه‌وه كه كيمياييباران كران و سه‌ربڕان و هه‌روه‌ها له لايه‌ن ئێران و توركياوه، ئه‌وان دۆستێكى راسته‌قينه‌ى ئه‌مريكان و پێشوازييان له پێكهاته‌كانى كريستيان و ئێزدييه‌كان كردووه و به ئازادى رێوڕه‌سمه‌كانيان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌مريكى و بيانييه‌كان به ئازادى له كوردستان ده‌ژين. ئه‌م هه‌فته‌يه‌ش سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له وتاره به‌هێزه‌كه‌يدا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان جه‌ختى له‌سه‌ر سه‌روه‌رى كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: عێراق دابه‌ش بووه و هه‌رگيز ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخى پێشتر و گه‌لى كورديش گه‌يشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه پێويسته چاره‌نووسى خۆى ديار بكات.
گراهام ده‌شڵێت: لێره‌وه نزا ده‌كه‌م، ريفراندۆم به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مريكاش پشتگيرى بڕياره‌كه‌يان بكات، كه چاره‌نووسى خۆيان ديار ده‌كه‌ن و هيواداريشم وڵاتانى دراوسێ رێز له ئه‌نجامه‌كانى بگرن.
گراهام، كه‌سێكى نزيكى دۆناڵد تره‌مپه و زوو زوو ديدارى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات و له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنه‌كه‌يدا يه‌كێك بوو له‌و قه‌شانه‌ى نزاى بۆ تره‌مپ خوێند.
بڕياره رۆژى 25ى ئه‌يلوول پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و پرۆسه‌يه دڵى دۆستانى گه‌لى كوردستانى له جيهاندا خۆشكردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه ده‌خوازن.
فرانكلين گراهام، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌نجامدانى كارى خێرخوازى و له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24 به‌ڵێنى دا زانیاری له باره‌ی گه‌لی كورده‌وه ده‌داته دۆناڵد ترامپ و له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
فرانكلین گراهام، خاوه‌نی رێكخراوی ساماریتان پیرسی خێرخوازییه و له ساڵی 2007ه‌وه تاكو ئێستا، به بڕی زیاتر له 15 ملیۆن دۆلار، پرۆژه‌ی خێرخوازی جێبه‌جێكردووه.