كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كچه‌كه‌ی سه‌ددامی تازیه‌بار كرد
K24 - هه‌ولێر:
ره‌غد، كچی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداردراوی عێراق، به هۆی كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، سه‌ره‌خۆشی راده‌گه‌یه‌نێت و پیرۆزبایی "شه‌هاده‌ت له مامی" ده‌كات.
ره‌غد سه‌ددام، له زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به‌هۆی كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌ره‌خۆشی له "به‌لقیسی كچی و ئه‌حمه‌د"ی كوڕی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن ده‌كات و به خوشك و برا ناویان ده‌بات.
كچه‌كه‌ی سه‌ددام ئاماژه به‌وه ده‌كات، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، كه دوێنێ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، هه‌واڵی كوژرانی بڵاوكرایه‌وه، هه‌ڵوێستی مێژوویی له به‌رامبه‌ر باوكی هه‌بووه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، له یه‌كێك ناوچه‌كانی "سه‌نجان" كه شوێنی له دایكبوونیه‌تی، له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی حووسییه‌كان كوژرا، كه كه‌مینه‌ی شیعه‌ن له یه‌مه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش ته‌نها 6 رۆژ دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن دێت له دژی چه‌كدارانی حووسییه‌كان "ئه‌نساروڵڵا" و داوای راپه‌ڕینی له دژ كردبوون.