یوڤێنتۆس لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه
یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌فه‌رمی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ گه‌شتی ئه‌مریكا و رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه، له نێو لیسته‌كه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نییه.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له وڵاتی ئه‌مریكا به‌شداریی پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه تێیدا رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو له یه‌كه‌مین یاریدا به‌بێ كریستیانۆ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
یوڤی بۆ پاڵه‌وانێتییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مریكا، بانگهێشتی، هیگواین، دیبالا، خوان كوادرادۆ، دۆگڵاس كۆستا، ماتویدی و ماندۆزكیچی نه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرد بوو.
یانه‌ی یوڤێنتۆس پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئه‌مریكا بكات رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌بێته‌وه و پاشان راسته‌وخۆ بۆ یارییه دۆستانه و ئاماده‌كارییه‌كان به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته ڕێ.