له باشوورى عه‌فرين سوپا و ميليشياكانى سووريا كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند كاتژمێرى رابردوودا، هێزه‌كانى سووريا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له به‌ره‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى عه‌فرين ده‌ستيان به جووڵه كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى له ناوچه‌كه‌وه رايگه‌ياند، هه‌ندێك له ميليشياكانى ئه‌سه‌د كه له ده‌وروبه‌رى شاره‌دێى نوبل و زه‌هرا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك سه‌ر به سوپاى سووريان، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى گاردى كۆمارى سووريا شورايه‌كى ئه‌منييان له ده‌وروبه‌رى نبل و زه‌هرا درووستكردووه.
پدوێنێ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاويكرده‌وه، به‌رپرسێكى پايه‌بڵندى رووسى گه‌يشتووه‌ته ديمه‌شق و نامه‌يه‌كى رووسياى گه‌ياندووه‌ته به‌شار ئه‌سه‌د.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، رووسيا داوايكردووه، هێزه‌كانى سووريا له چه‌ند خاڵێكى دياريكراو له باكوورى حه‌له‌ب جێ‌گير بكرێن.
لايه‌نه ره‌سمييه‌كانى سوپاى سووريا، ره‌تيانكردووه‌ته‌وه هيچ جووڵه‌يه‌كيان كردبێت و ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ش له ئارادايه ميليشياكانى سه‌ر به سووريا نزيكه‌ى كيلۆمه‌ترێك پێشڕه‌ويان له ناوچه‌كانى باشوورى عه‌فرين كردووه.