"دەستوور رێگەی داوە هەرێمی کوردستان یاسای تایبەت بە مووچەی هەبێت"

پسپۆرێك: سیستەمی مووچە پێویستی بە یاسایەکی تایبەتە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پسپۆرانی بواری دەستووری و ئابووری رایدەگەیەنن، ئەگەر بەغدا 17% بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەوا هەولێر دەتوانێت سیستەمێکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەبێت، بەڵام  پێوستی بە یاسايەکی تایبەت هەیە.

لە دوای ساڵی 2014 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی پاشکەوت دەدرێت، هەرێمی کوردستانیش لە هەوڵدایە سیستەمێکی تایبەت بە مووچەی هەبێت لە رێگەی سیستەمی بایۆمەتریەوە رێژەی راستەقینەی فەرمانبەران دیاری دەکا، پسپۆرێکی ئابووری پێ وایە دەبێـت هەولێر لە دیاریکردنی سیستەمی مووچەدا یەکسانی لە بەرچاو بگرێـت، ئەگەرنا لەگەڵ بەغدا تووشی گرفت دەبێـت بۆ سیستەمی تایبەتی مووچە پێوستی بە یاسای پەرلەمان هەیە.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەغدا 17% پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت ئەو پرسیارە لای فەرمانبەران دروست دةبيت ئایا سیستەمی دابەشکردنی مووچەی چی لێدێت هاوشێوەی بەغدا دەبێت یان هەولێر سیستەمێکی تازە دیاری دەکات؟  حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە چاوەرێی پەسەند کردنی یاسای بودجەی 2018 دەکات کە رەنگە تووشی قەیرانی دارایش بێت، چونكە رێژەی فەرمانبەرانی زۆرە.