لە عەفرین كچ و باوكێك پێكەوە گیانیان بەخشی
K24 - ھەولێر
ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) رایگەیاند: "شەڕڤانێك بەناوی رۆهەندا خەمگین، لەکاتی بەرگریکردن لە عەفرین، لەگەڵ باوکی شەهیدبوون".
لە راگەیەندراوی یه‌په‌ژه ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: "رۆهه‌ندا خه‌مگین له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، كاتێك چاودێری شه‌ڕی عه‌فرینی ده‌كرد، له به‌ره‌ی جندرێس شه‌هیدبوو".
یەپەژە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "رۆهه‌ندا به رۆحی گه‌نجانه‌ی خۆی، به مۆراڵ و په‌یوه‌ستبوونی به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ده‌ناسرا، له‌گەڵ باوكی کە ناسراوە بە ''باوكی ئازاد" ده‌ستیان له خاك و گوندەکەیان به‌رنه‌دا و لەگەڵ هێزه‌كانی پاراستن چه‌كیان هه‌ڵگرت و و‌ڵاتی خۆیان پاراست".
ئەمڕۆ ھێرشی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین پێ دەنێتە 54 رۆژ، بەگوێرەی میدیاكانی توركیا سوپاكەیان كەمتر لە 2 كیلومەتری ماوە بگاتە ناوەندی ناوەندی عەفرین.
سوپای توركیا لە 20/1/2018، بە بەشداری چەكدارانی سوپای سووریای پاڵپشتی كرا‌و لەلایەن ئەنقەرە ھێرشی بۆسەر عەفرین دەستپێكرد، بەپێی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین، تائێستا زیاتر لە 230 كەسی سڤیل شەھیدبوونە و نزیكەی 700 كەسی دیكەش برینداربوونە، جگە لەمەش بەپێی وێنە و ڤیدیۆ بڵاوكراوەكان بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانی توركیا زۆربەی خانووەكانی عەفرین و شارۆچكە و گوندەكانی دەڤەرەكە وێران بوونە.
ھ.م