جوتیارانی كورد له سه‌رگه‌ڕان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان به‌جێ بهێڵن
K24 – كه‌ركووك:
بیست هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی جوتیارانی کورد لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لەژێر هەڕەشەی عەرەبە هاوردەکانە، جووتیارانی کورد لەو سنوورە کە تاپۆی زەویەکانیان هەیە دەڵێن: عەرەبی هاوردە بە پشتیوانی ئیدارەی کەرکووک هاتوونەتە سەریان و بەنووسراوی ساختە دەیانەوێت زەویەکانیان داگیربکەن، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە زەوی و ماڵی خۆیان بۆ هیچ کەسێک چۆڵبکەن.