كۆمیسیۆنی باڵا ژماره‌ی هه‌ڵبژاردن به كیانه سیاسییه‌كان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، تیروپشك بۆ لیستی كیانه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كراوه، كه بڕیاره له 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی تیر و پشكه‌كه، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 184ـه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 162 و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش 142ـی به‌ركه‌وتووه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لاوی، 185ـه، ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌ممار حه‌كیم، ژماره 118ـه‌ی به‌ركه‌وتووه، هاوپه‌یمانی نه‌سڕی عه‌بادیش، ژماره 158ـه، به‌ره‌ی توركمانی 123، ده‌وڵه‌تی یاساش، به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، ژماره 152.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، زنجیره‌ی ژماره‌كان له 101 ده‌ستپێده‌كات و له 188 كۆتایی دێت.