ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبوڵڵای لوبنانیدا ده‌سه‌پێنێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا سه‌پاند، كه په‌یوه‌ندییان به حیزبوڵڵای لوبنانییه‌وه هه‌یه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌و سزایانه هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵا و نه‌عیم قاسمی جێگره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له دوو رۆژ، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێرانیشدا سه‌پاندبوو.
H.B