له به‌غدا كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن هانى شه‌پۆلێكى ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ى دژى كورد ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رووداوى كوژرانى فه‌رمانبه‌رێكى حكومه‌تى عێراق له لايه‌ن ئه‌فسه‌رێكى فه‌وجى سه‌رۆكايه‌تى كۆماره‌وه به‌ر له دوو رۆژ بووه‌ته هۆى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى دژايه‌تى كردنى كوردانى نيشته‌جێى به‌غدا.
فه‌وجى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار كوردن و ئه‌ركيان پاسه‌وانى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم و راوێژكاره‌كانى و تيمى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكايه‌تييه.
كوژرانى يايده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانى دۆره به فيشه‌كى يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار بووه‌ته هۆى درووستبوونى ئه‌و ناڕه‌زايه‌تييه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له كاتى نزيكبوونه‌وه‌ى له بازگه‌ى هێزه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار نه‌وه‌ستاوه و له ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى دۆره‌ى باشوورى به‌غدا گوێى نه‌داوه‌ته رێنماييه ئه‌منييه‌كان و له به‌رامبه‌ردا ته‌قه‌ى لێكراوه و كوژراوه.
هه‌ندێك له به‌رپرسان له سوپاى عێراق گومانى ئه‌وه‌يان هه‌بووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كرده‌ى خۆكوژيانه ئه‌نجام بدات و به‌و هۆيه‌وه ناچار بوونه ته‌قه‌ى لێبكه‌ن.
جێگرى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى محه‌ممه‌د ره‌بيعى رايگه‌ياندووه، بكوژه‌كه له بنكه‌ى پۆليسى دۆره ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسييه‌كه‌ى له دادگا يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
كه‌ناڵه عێراقييه‌كان ديمه‌نى ژماره‌يه‌ك گردبوونه‌وه‌ى خێڵى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوژراوه‌يان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه و رفاندن و كوشتنى هه‌ر كوردێك ده‌كه‌ن كه له به‌غدا بێت.
يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى له خۆپيشاندانێكدايه به كه‌ناڵێكى عێراقى رايگه‌ياندووه، ئێره به‌غدايه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت تۆڵه‌ى كوژراوه‌كه نه‌كاته‌وه، ئه‌وا ئێمه ده‌كوژين و تۆڵه‌ى ده‌كه‌ينه‌وه و ناهێڵين هيچ كوردێك له به‌غدا بمێنێت.
يه‌كێكى ديكه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سزاى بكوژه‌كه نه‌درێت، ئێمه رۆژانه كورده‌كان ده‌ڕفێنين و تۆڵه‌ى ده‌كه‌ينه‌وه.
يه‌كێكى ديكه له‌و كه‌سانه‌ى داواى تۆڵه ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى كورد ده‌كات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له شاره‌كانى كوردستانيش ده‌كات.
هاوكات له كاتی به خاكسپاردنی ته‌رمی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆره، ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی هۆزه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی فه‌وجێكی لیوای سه‌رۆكایه‌تی به‌و كاره هه‌ستاوه، توڕه‌یی خۆیان به وێنه‌یه‌كی "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق داده‌مركێننه‌وه‌و به شێوازیكی نه‌شیاو هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و زۆر توڕه‌بوون.
ئه‌و كه‌سانه‌یشی قسه‌یان له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌یسه‌كه ده‌كه‌نه عه‌شائیری و داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، به په‌له به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت، ئه‌گینا خۆیان تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه نوێترين شه‌پۆلى هاندانه له دژى كورد، پێشتريش هه‌ڵمه‌تى هاوشێوه ئه‌نجامدراوه به هۆى بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له كوردستان.
له كاتى مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ياند، خێڵێكى هۆزى شه‌ممه‌ر داوايانكرد، فه‌وجى سه‌رۆكايه‌تى له به‌غدا بكشێته‌وه و رايانگه‌ياند، ئه‌وه دووه‌م ئه‌ندامى خێڵه‌كه‌يانه له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و فه‌وجه بكوژرێت.
تا ئێستا سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و حكومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
له ئازار/ مارسى 2014 به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى راديۆى عێراقى ئازاد، محه‌ممه‌د بدێوى شه‌مه‌رى له لايه‌ن سه‌ربازێكى فه‌وجى سه‌رۆكايه‌تى كۆماره‌وه كوژرا و ئه‌و رووداوه بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايه‌تى له دژى ئه‌و كوردانه‌ى له به‌غدا نيشته‌جێن.