ویستی هێرش بكاته سه‌ر وتارخوێنی مزگه‌وت به‌ڵام باجه‌كه‌ی وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن میسرییه‌كانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه , تووڕه‌یی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه، كه تێیدا درهدهكهوێت، كه‌سێك هه‌وڵده‌دات هێرش بكاته سه‌ر وتارخوێنی مزگه‌وتێك.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ڤیتۆی میسری، له مزگه‌وتی "فه‌یسه‌ڵ"ی ناوچه‌ی "سیدی به‌شه‌ر"ی ئه‌سكه‌نده‌رییه، كه‌سێك به‌ناو نوێژخوێناندا ده‌ڕوات و به‌سه‌ر پلیكانه‌ی مینه‌ر ده‌كه‌وێت و ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وتاربێژهكهوه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه و فڕێده‌درێته خواره‌وه.
شێخ حاته‌م حه‌لاج، وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نێت، تووشی سه‌رسوڕمان بووه كاتێك كه‌سێك بیه‌وێت به‌و شێوه‌یه هێرشی بكاته سه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه و گرفتێكی پێشینه‌ی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، وتاره‌كه‌ی له باره‌ی "مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه"، به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش، رووداوه‌كه رۆژی 22ی ئادار/ مارسی 2019، كه ده‌كاته هه‌ینی رابردوو، روویداوه.
حه‌لاج راشیگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه ناناسێت و پێشتریش هیچ گرفتێكی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی میسریش رێكاری یاسایی گرتووه‌ته به‌ر و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، ئێستاش بۆ لێكۆڵینه‌وه و رێكاری یاسایی، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه.
دوای رووداوه‌كه، پشێوی له‌ناو مزگه‌وته‌كه درووست ده‌بێت و نوێژخوێنانیش هێرشكه‌ره‌كه له مزگه‌وته‌كه ده‌رده‌كه‌ن.
ئ. م