حه‌سه‌ن كه‌عبی به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌عبی كه‌ریم كه‌عبی، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا و به‌سه‌ر عالیه كه‌عبی ركابه‌ره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت و بووه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له كۆی ده‌نگی 280 په‌رله‌مانتار، حه‌سه‌ن كه‌عبی ده‌نگی 210 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێناوه.
كه‌عبی، له دایكبووی ساڵی 1971 و و ده‌رچووی كۆلێژی یاسای زانكۆی به‌غدایه له ساڵی 1995 و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌یه له زانسته سیاسییه‌كان.
ئه‌مڕۆ 15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، كه محه‌مه‌د زه‌ینی بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، به كۆی ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، كه پشكی سووننه‌كانه، خالید عوبه‌یدیش كه خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كردبوو، 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئوسامه نوجێفیش ته‌نها 19 ده‌نگ، دواتریش دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
ا. م