نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی: پێویستمان بە هەماهەنگییە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە
K24 – بەغدا
لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا هەماهەنگییان بەپێویست زانی بۆ تێپەڕاندنی سەختییە هەنووکەییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆ (شەممە، 20-6-2020)ـی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له به‌غدا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، پێشوازى لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و لە دیدارێكدا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، كێشه‌كانى نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمى كوردستان تاوتوێ كران".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا "تيشك خرايه سه‌ر قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و چۆنييه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى. هەر لە دیدارەكه‌دا جه‌خت لەسەر گرنگيی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگيى هەمووان بۆ تێپەڕاندنی سهختييه هه‌نووكه‌ييه‌كان و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چارەسەركردنی كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوور كرايه‌وه".
هـ.ر.