"بكوژی رەحیم زەبیحی و براكەی دەستگیر كرا"
K24 - ھەولێر
جێگری بەڕێوەبەری پارێزگای كوردستان (سنە) ئاشكرای دەكات، كە بكوژی ره‌حیم زه‌بیحی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماکاری کورد و براکه‌ی دەستگیركراوە.
عه‌بدوڵڵا فه‌تحی، جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی پۆلیسی پارێزگای کوردستان (سنە) بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری راگەیاندووە: "بە هه‌وڵ و شوێن ھەڵگری پۆلیس، بکوژی هونه‌رمه‌ند ره‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی ده‌ستگیر كرا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ناسنامەی ئه‌و که‌سه ئاشکرا بووه و ئێستا براوه‌ته به‌رده‌م دادگا، له رۆژانی داھاتوودا زانیاری لەبارەی ناسنامەی كەسەكە و رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت".
ره‌حیم زه‌بیحی، دەرھێنەر و سینەماكاری كورد و براکه‌ی بەناوی که‌یوان زه‌بیحی رۆژی هه‌ینی 7/12/2018 له گوندێکی نزیکی بانه لە رووداوێكدا لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا سوتان، دوای رووداوەكەش چەند سەرچاوەیەك گومانی خۆیان لە رووداوەكە خستەڕوو.