لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: داعش به مه‌به‌ست ناوچه ئێزدى نشينه‌كانى وێران كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، له نوێترین راپۆرتیدا له‌سه‌ر ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان ئاشكرای كرد، داعش بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەشێکی زۆر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە ئێزدی نشینەکانی لەناوبردووە، هەروەها لە کۆی 450 بیری ئاو 400 بیریان تەقێندراونەتەوە. لە راپۆرتەکەدا روونکراوەتەوە، به‌هۆی ئه‌و وێرانكاریه‌ی داعشه‌وه لەسەدا 40ى به‌رهه‌می كشتوكاڵی عێراق له‌دوای ساڵی 2014 كه‌میكردووه و 75%ی مه‌ڕوماڵاتی ناوچه‌كه‌ش له‌ناوچوون.
ژمارەی ئێزدییەکان بەر لە هاتنی داعش لە ساڵی 2014 بە 550 هەزار کەس مەزەندە دەکرا، بەڵام لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانیان لەلایەن ئەو رێکخراوەوە زیاتر لە 365 هەزار ئێزدی ئاوارەی ناوخۆ و رۆژئاوای کوردستان بوون، هەروەها زیاتر لە 100 هەزاری دیکەش وه‌ك په‌نابه‌ر روويانكردووه‌ته وڵاتانی رۆژئاوا.