به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه یانه‌ی سێڤییای شۆك كرد
له گه‌ڕی بیسته‌می لالیگا، ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به سێڤییا هێنا.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی دووه‌می لالیگا، ریال مه‌درید میوانداریی سێڤییای كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م ریال مه‌درید دره‌وشایه‌وه، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 78 كاسێمیرۆ به لێدانێكی به‌هێز له دووره‌وه به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دواتر لوكا مۆدریچی ناوه‌راستكاری كرواتی، تۆپێكی له به‌رگریكارانی سێڤییا پچڕاند و له خوله‌كی 93 گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ریال مه‌درید تۆڵه‌ی شكسته قورسه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له سێڤییا كرده‌وه، كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له یاریگه‌ی رامۆن سانچێز به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه ئه‌نده‌لووسییه دۆڕا بوو.