وێنه‌یه‌كی نوێی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مه‌سعوود مه‌لا هه‌مزه، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سووڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نوسیووه " هەر ئێستا ١٧/١٠/٢٠١٧ لەگەڵ پیاوی ڕۆژانی سەخت كاك كۆسرەت".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له‌كاتێكدایه پاش ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كه‌یدا به‌شداریی له شه‌ڕی رێگه‌گرتن له داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران كرد له شاری كه‌ركووك، به‌ڵام به‌هۆی رێككه‌وتنی باڵێكی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی شاره‌كه درایه‌وه ده‌ست ئه‌و هێزانه، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا ده‌نگۆی جیاواز له‌سه‌ر چاره‌نووسی بڵاوكرایه‌وه‌و باسی برینداربوونی ناوبراویان ده‌كرد.