تره‌مپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی 18/12/2017 ستراتیژییه‌تی نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راده‌گه‌یه‌نێت".
هێربه‌رت ماكماسته‌ر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند: "ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر پاراستنی وڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌شه‌سه‌ندن بۆ داهاتووی ئه‌مریكا و ده‌سته‌به‌ركردنی "ئاشتی له رێگه‌ی هێزه‌وه" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكا فراوان بكرێت".
ماكماسته‌ر رۆژی 2/12/2017 كاتێك باسی ئاماده‌كاری ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی كرد، باسی رووسیاشی كردبوو و هه‌نگاوه‌كانی به هۆكاری تێكدانی سه‌قامگیریی له قه‌ڵه‌م دابوو و به‌پێویستی زانی بواری هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بدۆزرێته‌وه".
لای خۆیه‌وه هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه "ستراتیژه نوێیه‌كه ماكماسته‌ر خۆی ئاماده‌ی كردووه‌و تێڕوانینی سه‌رۆك بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له خۆده‌گرێت و ئاراسته‌ی كاركردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وڵاتیش دیاری ده‌كات".