كوردستان24 زانیاریی نوێ له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ ده‌خاته‌ڕوو
K24 – مووسڵ:
ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی سه‌ر رووباری دیجله له مووسڵ، باسیان له‌و كاره‌ساته كرد، كه ئێواره‌ی دوێنێ روویدا و به هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتی بوونه قوربانی.
یه‌كێك له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌س له خێزانه‌كه‌م بێسه‌روشوێنن. كوا حكوومه‌ت و پارێزگار و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس.
گوتیشی: ئایا كاره‌سات له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه، بۆچی به‌رپرسانی حكوومه‌ت لێره نین. خه‌ڵك چی بكات.
په‌یامنێری كوردستان24 له مووسڵ رایگه‌یاند، تا ئێستا 106 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و 40 هاووڵاتیش رزگار كراون و ده‌یانی دیكه ته‌رمیان دیار نییه.
یه‌كێكی دیكه له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌رمی قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته تكریت و سامه‌ڕا و گه‌ییاڕه.
ئه‌و هاووڵاتییانه ره‌خنه‌شیان له به‌رپرسانی عێراق گرت، كه سه‌ردانیان نه‌كردوون و به ده‌م ئازاره‌كانییه‌وه نه‌ماونه‌ته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نموونه‌ی به سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیله‌ندا هێنایه‌وه و گوتی: "ئه‌و تا كۆتایی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان مایه‌وه، بۆچی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێره نییه".
دوێنێ، نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و گه‌شتی ئاوی رووباری دیجله، چوونه‌ته سه‌ر قه‌یاغێك و به هۆی زۆریی كێش و خراپیی كوالێتی، قه‌یاغه‌كه نوقم بوو.