ئه‌ستێره‌يه‌كى ئينستگرام به هۆى رووداوێكى سه‌ير گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ژنه راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى بۆ تواناى جه‌سته‌يى به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مه‌تاره‌يه‌كى ئۆتۆماتيكى و به‌ركه‌وتنى پارچه‌يه‌ك به‌ر سينگى گيانى له‌ده‌ستدا.
ريبيكا برجر، ئه‌ستێره‌ى ئه‌نيستگرام به هۆى به‌ركه‌وتنى پارچه‌يه‌كى ئه‌و مه‌تاره ئۆتۆماتيكييه‌ى كه بۆ درووستكردنى شيرينى و كێك به‌كاردێت و پارچه‌يه‌كى كانزاى ناو مه‌تاره‌كه، له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا به سه‌ختى بريندار بوو، به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ژنه راهێنه‌ره ته‌مه‌نى 33 ساڵ بوو، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام 168 هه‌زار هاوڕێى هه‌يه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ى وێنه‌ى مه‌تاره‌كه‌يان داناوه و رايانگه‌ياندووه، پێويسته چيديكه كه‌س ئه‌م جۆره كه‌رسته‌يه به‌كار نه‌هێنێت.
به گوێره‌ى زانيارى گۆڤارى "60 millions"ى فه‌ره‌نسايى تايبه‌ت به به‌كاربه‌رانى فه‌ره‌نسا له ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوودا 60 رووداوى هاوشێوه به هۆى ئه‌و مه‌تارانه‌وه روويانداوه و هه‌ندێكيان بوونه‌ته هۆى له‌ده‌ستدانى چاو، يان شكانى لووت و ده‌م و ددان.