چەند مەیمونێک هێرشدەکەنە سەر تاقیگەیەک و نموونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدزن

ترسێکی زۆریان بڵاوکردووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە هیندستان، گروپێک لە مەیموون، هێرشدەکەنە سەر تاقیگەیەکی پزیشکیی و چەند نموونەیەکی وەرگیراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدزن.

تاقیگەکە لە کۆلێژی پزیشکی شاری میروت بووە و پزیشکان نموونەی خوێنی سێ نەخۆشییان تێدا هەڵگرتبوو تاوەکو تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن.

سایتی ئیندیا تایمز دوای ماوەیەک، ڤیدیۆی مەیمونێکی بڵاوکردەوە، لەسەر دارێکە و بە دان کەوتووەتەوە ئەو نموونە خوێنەی دزیویەتی.

هاووڵاتیانی شارەکە ترسیان لێنیشتووە، بەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، مەیموونەکان نەخۆشییەکە لە ناو ئاژەڵان بڵاودەکەنەوە.

لەوبارەوە تاقیگەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، هیچ بەڵگەیەک نییە مەیموونەکان تووشی ڤایرۆسەکە ببن و بیگوازنەوە.