ڤيديۆ.. له ده‌رياچه‌يه‌كى چين به رێككه‌وت بوونه‌وه‌رێكى سه‌ير بينرا
K24 – هه‌ولێر:
له باخچه‌يه‌كى نزيك له ده‌رياچه‌ى كاناس له چين، وێنه‌گرێك به كامێراى ڤيديۆيى به هه‌ڵكه‌وت وێنه‌ى بوونه‌وه‌رێكى نامۆى تۆمار كرد، كه له ده‌رياچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و بوونه‌وه‌ره گه‌وره‌يه چييه.
وان سين ئان، وێنه‌گرى ڤيديۆكه رايگه‌ياند، دڕه‌نده‌يه‌كى گه‌وره‌ى بينيوه كه به‌شێكى جه‌سته‌ى له سه‌ر رووى ئاو ديار بووه.
گوتيشى: ئه‌وه‌ى به چاو بينيم راستيى بوو، چونكه پێچه‌وانه‌ى شه‌پۆلى ده‌ريا ده‌ڕۆيشت.
سون زيدان، به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندى زه‌مينى ده‌رياچه‌ى كاناس، رايگه‌ياند، ئه‌و بوونه‌وه‌ره سه‌رسوڕهێنه‌ره له ده‌رياچه‌كه‌دا ده‌ژيت و تا ئێستا به وردى نه‌ناسراوه.
گوتيشى: مانگى رابردوو ژماره‌يه‌ك گه‌شتيار به سه‌ردان هاتبوونه ناوچه‌كه هه‌مان گيانله‌به‌رى ئاويان بينيوه.