رانیا و منداڵه‌كانی تا دواسات له رێگه‌ی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكه‌وه هاواریان ده‌كرد له‌و ئاگره رزگارمان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نه كه‌س هیچ له‌باره‌ی خۆی ده‌زانێت، نه منداڵه‌كانی، دوا ساتی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنێكی عه‌ره‌ب و منداڵه‌كانی، به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14/6/2017 بوو، ئه‌و كاته‌ی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی فه‌یسبووك ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دراوسێكانیدا له نهۆمی 23 ی تاوه‌ری (GrenFill) شاری له‌نده‌ن گیریانخواردبوو، به‌هۆی گڕگرتنی ئه‌و تاوه‌ره‌شه‌وه تا ئێستا 17 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و ژنه ناوی "رانیا ئیبراهیم"ـه و ته‌مه‌نی 30 ساڵانه، خۆی و دوو منداڵه‌كه‌ی له نهۆمی 24 تاوه‌ره‌كه ده‌ژیان، ئه‌و تاوه‌ره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه سوتا، دوای ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه له نهۆمه‌كانی خوارتر كه‌وتبووه‌وه، له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك ده‌ركه‌وتن، ئه‌و كاته‌ی چوونه ماڵی دراوسێكه‌یان له نهۆمی 23 كه ناوی "فه‌تحیه سنوسی"یه و ته‌مه‌نی 70 ساڵانه.
له‌و ڤیدیۆ دڵهه‌ژێنه‌دا هاوار و قیژه‌ی رانیا ده‌بیسترێ، كاتێك داوای هاوكاریی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له باڵه‌خانه گڕگرتووه‌كه بدۆزێته‌وه.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌نگی هاورێیه‌كیشی ده‌بیسترێت كه هاوار بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه ده‌بات و ده‌ڵێت" ئیمه له نهۆمی 23 گیرمانخواردووه، خه‌ڵكێكی زۆر گیریانخواردووه".
سوهه‌یر شه‌ریف هاوڕێی رانیایه و به ده‌یلی مه‌یلی بریتانی گوتووه "رانیا توانیوویه‌تی بگاته ماڵی هاوڕێكه‌ی له نهۆمی 23 ، به‌ڵام تا ئێستا خۆی و منداڵه‌كانی پاش پچڕانی ڤیدیۆ راسته‌وخۆكه بێسه‌رو شوێنن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" كه‌سم نه‌بینی به برینداری له تاوه‌ره‌كه بێته ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی لێیان گه‌ڕاون تا ده‌مرن هه‌ر له ژووره‌وه‌بن، پیاوێكم بینی پۆلیس داوای لێده‌كرد له ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی رایانكرد".
سوهه‌یر ده‌ڵێت" ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 2:45 خوله‌كی به‌یانی، رانیا نامه‌یه‌كی به سناپ چات بۆ هاوڕێكه‌ی ناردووه‌و ماڵئاوایی لێكردووه‌و نووسیوویه‌تی" لێم خۆشبه".
به‌ڵام دوای ئه‌و كاته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی رانیا و منداڵه‌كانی و فه‌تحیه‌ی دراوسێشیان نییه، دوو منداڵی ئه‌و ژنه‌ش به ناوه‌كانی ئه‌بو فیراس و ئیسراء كه لای فه‌تحیه ده‌ژیان بێسه‌ر و شوێنن".
پێش 5 ساڵ ترسی زۆر له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و سوتانی ئه‌و تاوه‌ره درووست ببوو، له‌و شوێنه‌دا 200 كه‌س ده‌ژیان، به‌سه‌ر 120 شوقه‌دا دابه‌شكرابوون، له‌و كه‌سانه‌ش عه‌ره‌ب و موسڵمانیان تێدابووه.
ئێستا رانیا و منداڵه‌كانی و به‌شێك له دراوسێكانیان دیارنیین، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت" ئه‌وانه‌ی شه‌وی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه‌دا گیریانخواردبێ، ئێستا هیچیان به زیندوویی نه‌ماونه‌ته‌وه".
یه‌كێكیان به ده‌یلی مه‌یلی گوتووه" تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی نه‌ناسراو له ژووره‌وه ماون كه سوتاون، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانرێت به‌هۆی وێرانبوونی نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه كه‌س بگاته لایان چونكه ره‌وشی تاوه‌ره‌كه سه‌قامگیرنییه.
دانی كوتن، به‌رپرسی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی له‌نده‌ن ده‌ڵێت " پێمانوانییه هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه مابێته‌وه له ژیاندا مابێت، چونكه گڕ و گه‌رمی ئاگره‌كه بێ ئه‌ندازه توند بووه".