میشێل كتێبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئۆباماش ده‌سكه‌گوڵێك پێشكه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سكه گوڵێك به دیاری ده‌داته میشێلی هاوسه‌ری، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، میشێل له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر دانیشتووه و سه‌رقاڵی ناساندنی كتێبه‌كه‌یه‌تی.
ئۆباما وه‌ك نواندنێكی پێشتری راپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی (جه‌ی زی) له ئاهه‌نگێكی بیۆنسه، گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ قسه به میشێل ده‌بڕێت و گوڵه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتریش له ته‌نیشتییه‌وه داده‌نیشێت و مایكه‌كه به ده‌سته‌وه ده‌گرێت و په‌سنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و باسی ژیری و جوانییه‌كه‌ی میشێل ده‌كات.
كتێبه‌كه‌ی میشێل ئۆباما، له یه‌كه‌م رۆژدا 725 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه، كه به‌شێكی باس له هه‌شت ساڵه‌ی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن له كۆشكی سپی، كه ئه‌و ماوه‌یه ئۆبامای هاوسه‌ری، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
جووڵه‌ی ئۆباما سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشاوه