پێنتاگۆن: تا ئه‌و كاته‌ى پێويست بێت له سووريا ده‌مێنينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى تا ئه‌و كاته‌ى پێويست بكات له سووريا ده‌مێنێته‌وه.
گوته‌بێژى پێنتاگۆن، ئيريك باهون گوتى: ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا پارێزگارى له مانه‌وه‌ى سه‌ربازى خۆى له سووريا ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ى پێويست بكات.
گوتيشى: پارێزگارى له پابه‌ندبوونمان ده‌كه‌ين تا ئه‌و كاته‌ى پێويسته بۆ پشتيوانيكردنى هاوبه‌شه‌كانمان و رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ى گرووپه تيرۆريستييه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌مريكا له سووريا به هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)ه‌وه سه‌رپه‌رشتيى ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: AFP