په‌رله‌مانتارێكی عێراق: دوای ریفراندۆم به‌ ئاشكرایی پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كرێت

ئه‌و ده‌نگه‌ی ئێستا به‌ شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ دوای ریفراندۆم ده‌رده‌كه‌وێت
kurdistan24.net

K24 - به‌غدا:

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كوردستانی، له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ باسی رۆژی كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه‌، له‌رووی یاساییه‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی عێراق ناتوانێت هێز به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌كاربهێنێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و ده‌نگه‌ جیهانیه‌ی كه‌ ئێستا به‌شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌، دوای ریفراندۆم به‌ ئاشكرایی پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن".