راكیتیچ توڕه‌یه به‌هۆی پشتگیری و گرینگیدانی مێسی بۆ كۆتینهۆ
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئیسپانیا، ئیڤان راكتیچ توڕه‌یه، به‌هۆی پشتگێری مێسی بۆ كۆتینهۆ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 شووباتی 2018، رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئیڤان راكیتیچ ناوه‌راستكاری كرواتیا به‌هۆی پاڵپشتی مێسی بۆ كۆتینهۆ توڕه‌بووه و هه‌ست به په‌راوێزخران ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له گه‌ڕی (24)ـه‌می لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا به 2 ئاسیستی مێسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئیبار به‌ده‌ستهێنا، مێسی چووه لای كۆتینهۆ و پشتگیری خۆی بۆ دووپات كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه خواست، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای كۆتینهۆ دروست كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، راكیتیچ ترسی له‌وه هه‌یه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی مێسی بۆ كۆتینهۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا دووربخرێته‌وه.