ئه‌حمه‌د تورك: كێشه‌ی كورد به‌ سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ چاره‌سه‌ر نابێت

بۆ چارەسەری پرسی كورد له‌ توركیا داوای گفتوگۆ ده‌كرێت
kurdistan24.net

K24 - ئامەد

ئه‌حمه‌د تورك رایدەگەیەنێت، كێشه‌ی كورد له‌ توركیا به‌ سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی چاره‌سه‌ر ناكرێت.

ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین، بە كوردستان24ی راگەیاند: "كێشه‌ی كورد و گه‌لانی دیكه‌ش به‌ سیاسه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت".

گوتیشی: "ئەو سیاسەتەی ئێستا لە توركیا پەیڕەو دەكرێت، سیاسەتێكی ھەڵەیە و دژی دیموكراسییە، ئەو سیاسەتە كە دەیەوێت جیاوازیی لەنێوان گەلان دروست بكات، قازانجی كەسی تێدا نییە".

هاوكات سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌ دیاربه‌كر دەڵێ "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت زمانی ئاشتی به‌كار بهێنن، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ زوو پێڤاژۆی ئاشتی قبووڵ ده‌كات".