مه‌سعوود حه‌یده‌ر: سیاسه‌تی عه‌بادی به پڕۆژه یاسای بودجه‌وه دیاره
K24- هه‌ولێر:
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی سیاسییه، چونكه گوزارشت له سیاسه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری پێشوو ده‌كات، كه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی دوژمنكارانه‌ی ده‌كرد".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ره‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌وه حه‌یده‌ر گوتی: "پێویسته ئه‌و زیادهڕۆییهش لاببرێت كه كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ‌دا"، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، "عه‌بادی ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی بودجه‌وه رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو له هه‌ر شوێنێك ناوی هه‌رێمی كوردستان هاتبێت، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی لاداوه و كردوویه‌تی به پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌و لابردنهش به‌رپرسیارێتی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراقه".
سه‌باره‌ت به ره‌هه‌نده ئابوورییه‌كه‌ش مه‌سعوود حه‌یده‌ر گوتی: "پشكی هه‌رێم كه له 17% بۆ 12% كه‌مكراوه‌ته‌وه، كارێكی بێ بنه‌مایه" و گوتیشی، "داتا و زانیارییه‌كانی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پلاندان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن"، هه‌روه‌ها گوتی، "له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ئێمه‌یان راگه‌یاندووه، كه ئامار و داتاكانی عێراق جێگه‌ی متمانه نین، بۆیه پێویسته پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق له 17% بمێنێته‌وه، تائه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری ده‌كرێت، ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت دانی پێدا ده‌نێین".
سه‌باره‌ت به جیاوازی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2019ـه‌ش له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو حه‌یده‌ر گوتی: "له‌ڕووی لێكتێگه‌یشتنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ زۆر باشتره، چونكه هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش راسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به بابه‌تی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هێڵه و لێكتێگه‌یشتنێكی زیاتر له‌ئارادایه".
H.B