كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان  نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 28 و سلێمانی 26 و دھۆك 25 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 32 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو ئەگەری بارینی نمە باران و ھەورەتریشقە ھەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.