به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
به‌هۆی ده‌ستكاریكردن و ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێك، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ئازادی ناحیه‌ی سیروانی نوێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كه ناوی (م. ف. م) تەمەنی 34ساڵه، رووداوه‌كه‌ش له ناو ماڵی خۆی روویداوه.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاشكراشی كرد، تیمه‌كانییان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ڤین عه‌تا، په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكی دادی راپۆرتی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكه‌ن.
ئ. م