تره‌مپ بۆ لێدان له كیم جۆنگ ئون ئه‌م سێ سیناریۆیه‌ی له‌به‌رده‌سته
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "Gli Occhi Della Guerra" ی ئیتاڵی، باس له سێ سیناریۆ ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ لێدان له كیم جۆنگ ئون په‌نای بۆ به‌رێت، به تایبه‌تیش كه ئێستا واشنتن باس له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی رێگه‌ی سه‌ربازی ده‌كات بۆ سزادانی پیۆنگ یانگ.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، كۆریای باكوور، بووه‌ته ئه‌ندامی گرووپی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن مووشه‌كی بالیستین, به‌تایبه‌تیش دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ، له‌جۆری "KN-20"، كه توانای هه‌ڵگرتنی 600-650 كیلۆگرامی هه‌یه و هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌كی ناووكی پیۆنگ یان، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و پێده‌چێت واشنتن له رێگه‌ی ئه‌م سێ سیناریۆیه هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كیم جۆنگ ئون ده‌ستپێبكات.
سیناریۆی یه‌كه‌م:
خۆی له ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی تۆماهۆكی باڵدار ده‌بینێته‌وه و له رێگه‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری رۆناڵد ریگنه‌وه ئاراسته‌ی دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی كۆریای باكوور بكرێت، هاوكات زیان به كڵاوه ئه‌تۆمییه‌كانی "یۆنگپیۆن" و "تایشۆن" بگه‌ینرێت و بنكه‌كانی دیكه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و سه‌كۆكانی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك، بكرێنه ئامانج.
رۆژنامه‌كه ئه‌و سیناریۆیه به نه‌رم و نیان وه‌سف ده‌كات و له‌و بڕوایه‌دایه، كه‌مترین زیانی مرۆیی ده‌بێت، هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر كه‌شتی رۆناڵد ریگن به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن، كه حه‌وته‌م كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكایه له ئاوه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا جێگیر كراوه، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی 1 لانسه‌ر، كه به‌مدواییه له‌ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
رۆژنامه‌كه، به گوێره‌ی ئه‌م سیناریۆیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆریای باكوور ده‌توانێت وه‌ڵامی هێرشه‌كان بداته‌وه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشوور و ژاپۆن، به مووشه‌كی دوورمه‌ودوا، بكاته ئامانج.
پێده‌چێت كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "كارل ڤینسۆن سترایك گرووپ" یه‌كێك بێت له‌و ئامانجانه، به‌ڵام وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیۆنگ یانگ ناتوانێت هیچ یه‌كێك له چه‌كه ناووكییه‌كانی به‌كاربهێنێت، ته‌نها مووشه‌كی دوورمه‌ودوای جه‌نگی ته‌قلیدی جۆراوجۆر ئاراسته ده‌كات.
سیناریۆی دووه‌م:
راپۆرتی رۆژنامه ئیتاڵییه‌كه، سیناریۆی دووه‌می به ئاڵۆزتر وه‌سفكردووه، به‌و پێیه‌ی له‌م سیناریۆیه‌دا، جگه له دامه‌زراوه ناووكییه‌كان، بنكه‌ی سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی كۆگاكردنی مووشه‌كه‌كانیش بكرێنه ئامانج.
له‌و سیناریۆیه‌دا، ئه‌مه‌ریكا جگه له به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتییه‌كانی له ئاوه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، پێویستی به پاڵپشتی هێزه‌كانی ژاپۆن و كۆریای باشووریش ده‌بێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ره‌نگه له‌و حاڵه‌ته‌دا پیۆنگ یانگ، ته‌نها به چه‌كی ته‌قلیدی وه‌ڵام نه‌داته‌وه، به‌ڵكو چه‌كی بایه‌لۆژیی و كیمیایيش له دژی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كاربهێنێت.
سيناریۆی سێیه‌م:
ئه‌م سیناریۆیه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر و ئاڵۆزتره، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هێرشه‌كان به‌رفراوان ده‌بن و به پلانی نهێنیشی ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه به "OPLAN 5015" ناونراوه، یاخود "پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماره‌كه"، ئامانجیش له‌و هێرشه لێدانی كۆریای باكوور و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی كێشه‌كه‌یه، ره‌نگه پلانیش هه‌بێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی باكوور و باشووری كۆریا.
له‌و هێرشه‌دا، ته‌واوی دامه‌زراوه ناووكییه‌كان، بنكه سه‌ربازییه ستراتیژییه‌كان، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان ده‌كرێنه ئامانج و بنكه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیكرن و تونێل و په‌ناگه‌ی خۆپاراستن وێران ده‌كرێن، ره‌نگه له‌م سیناریۆیه‌دا، چه‌كی ناووكی تاكتیكی به‌كاربهێنرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، وه‌ڵامی كۆریای باكوور، بۆ پلانی "پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماره‌كه" شه‌ڕی راسته‌وخۆی ناووكی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و به‌لای كه‌مه‌وه په‌نجا كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره، هاوكات چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی وڵاتانی ژاپۆن، كۆریای باشوور و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش له‌لایه‌ن پیۆنگ یانگ بكرێنه ئامانج.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و سیناریۆیه ده‌كات ورایده‌گه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه سه‌ركه‌وتووش بێت، وا به ئاسانی مه‌ترسییه‌كانی له‌ناو ناچن، به‌تایبه‌تیش كۆریای باكوور خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یه و به 900 هه‌زار سه‌رباز مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بوونی میلشیای چه‌كداری میللیی، بۆیه پێویسته هێزێكی سه‌ربازی زۆر له‌و به‌شه‌ی كۆریای باكوور بڵاوه‌ی پێ بكرێت، ئه‌و كاره‌ش ده‌بێت به خێرایی ئه‌نجام بدرێت.
راپۆرتی رۆژنامه ئیتاڵییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌و حاڵه‌ته‌دا ره‌نگه كۆریای باكوور، هێرشێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ سه‌ر كۆریای باشوور ده‌ستپێبكات و سنووره‌كانی ببه‌زێنێت، به‌وه‌ش واشنتن ناچار ده‌بێت، چه‌كی ناووكی تاكیكی بۆ راگرتنی پیۆنگ یانگ له پێشڕه‌ویكردن به‌كاربهێنیت.
سه‌رچاوه: Gli Occhi Della Guerra - RT