ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران یاداشتنامایەک ئامادە دەكات

.
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر    

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، بۆ چارەسەركردنی ساغكردنەوەی بەرھەمی جوتیاران یاداشتنامایەك ئامادە دەكەن و ئاراستەی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی دەكەن.

رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24ی رایگەیاند، وەکو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە چەند رۆژی داهاتوو میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران پێشكەش بە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.

ئاماژە بەوەشدەدات، بەگوێرەی یاسای عێراق پێویستە پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ بکرێت، بۆ ئەوەش پێشنیاز بۆ حکومەت دەکەن، کە ساردخانەی گەورە و کارگەی لە قوتوونان دروستبکات و بڕێک پارەش وەک پاڵپشتی بۆ جوتیاران تەرخان بکات.