ترهمپ و كیم پێكهوه ئایسكرێم دهخۆن
K24 - ههولێر:
لە میانی کۆبوونەوەیان لە وڵاتی سینگاپوورە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، شەش جۆر کۆرسی خۆراکیان پێشکەش کراوە، شیرینی و ئایسکرێمیش بەشێک بوون لە ژەمەکانیان.
لە هەڵبژاردنی ئەو خۆراکانە رەچاوی کێشی زۆری هەردوو سەرۆک نەکراوە، بەتایبەت ئەوەی لە کاتی یەکتر بینینەکە ترەمپ بە کامێرامانەکانی گووت: "لاواز و جوان دەرمانبخەن".
بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەو دوو سەرۆکە، کۆکتێلی رۆبیان، زەڵاتەی ئەڤۆكادۆ، مانگۆی سەوز، برنجی مالیزی، هەنگوین بە لیمۆ و ئەختەبووتیان پێشکەشکراوە.
هەروەها بە گوێرەی راگەیاندراوێکی کۆشکی سپی لەبارەی لیستی خواردنە پێشکەشکراوەکان، هەردوو سەرۆک سوپی بەراز، برنجی سوورەکراوی یانگژۆ، ماسی (کەد فیش)، سەوزەواتی ئاسیاوی، ئایسکرێم، مەحشی خەیار، سوشی (ماسی کاڵ و برنج)، شیرینی بە شۆکۆلاته و گۆشتی گاشیان پێشکەش کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، کیم ئارەزووی خواردنی پەنیر، شەمپانیا و سوشی دەکات، بەڵام ترەمپ هیوایەتی ئایسکرێمەو و رۆژی دوو کەوچک (سكووپ) دەخوات.
دوێنێ سێشەممە (12ی حوزەیران) هەردوو سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور کاتژمێر 9ی بەیانی لە دوورگەی سانتۆسای باشووری سهنگاپوورە کۆبوونەوە و یاداشتێکی چوارخاڵیان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی نێوانیان واژۆ کرد.