په‌یوه‌ندییه‌كانی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
رۆژی سێشه‌ممه 26/9/2017پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ماهر ئۆنال، گوته‌بیژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان گووتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له رابردوو باش بووه، به‌و شێوه‌یه ده‌مێنیته‌وه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ وباشمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، به‌ڵام دان به ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمدا نانێین".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا پێشتر گوتبووی: "ئێمه دان به ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمدا نانێن، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ جه‌نگێك روونادات".