سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: خۆم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كانديد ده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، چاودێرى سياسى، رايگه‌ياند، حه‌سره‌ن و تايبه‌ت به كوردستان24 و ئه‌م سه‌بقه بۆ ئێوه‌يه كه من خۆم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كانديد ده‌كه‌م.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر هه‌شتى كوردستان24 رايگه‌ياند، خۆم كانديد ده‌كه‌م و داوا له هێزه سياسييه كوردييه‌كان ده‌كه‌م پشتيوانيم بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنم و وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتيشى: كورد له هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌ته و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى هه‌يه، ماوه‌ته‌وه دانى پێدا بنرێت.
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆماريش گوتى: پۆستى سه‌رۆك كۆمار ته‌شريفاتى نييه و پۆستێكى كاريگه‌ره و سه‌رۆك كۆمار به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا له ده‌ستوور هه‌يه‌تى ده‌توانێت رێگه له تاكڕه‌وى سه‌رۆك وه‌زيران بگرێت و پێشێلكردنى مافى هه‌رێمى كوردستان رابگرێت و سنوورێك بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دابنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: داوا له هێزه كوردييه‌كان ده‌كه‌م، كه زۆربوونى كانديده‌كان خه‌ريكه ده‌بێته كێشه‌يه‌كى گه‌وره. ده‌مه‌وێت تايبه‌ت به كوردستان24 بڵێم، كه من خۆم كانديد ده‌كه‌م بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و داوا له كانديده‌كانى ديكه‌ش ده‌كه‌م، پشتگيريم بكه‌ن.