شاجوان سزادرا

لە پێشبڕکێی شاجوانی جیهان بێبەشکرا

K24 – هه‌ولێر:

سەلوا ئاکار، شاجوانی لوبنان و کاندیدی شاجوانی جیهانی لوبنان، بەهۆی گرتنی وێنەیەک لەگەڵ کاندیدی شاجوانی ئیسرائیل لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان پاشەکشەی پێکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕتی رووسی، سەلوا ئاکار بەهۆی گرتنی وێنەیەک لەگەڵ دانا زرێیک لە پێشبڕکێی شاجوانی جیهان لە وڵاتی فیلیپین کشێندرایەوە و رێگە نادرێت نوێنەرایەتی لوبنان بکات.

ئەگەرچی ئەو شاجوانە روونکردنەوەی داوە و رایگەیاندووە کە دانا زرێیک بە زمانی عەرەبی قسەی لەگەڵ کردووە بۆیە ئەم وێنەی لەگەڵ گرتووە، بەڵام بەرپرسانی لوبنان رەتیانکردەوە گوێ بە روونکردنەوەکەی بدەن و لە پێشبڕکێکە بێبەشیانکرد.

لوبنان پەیوەندییەکی سیاسی خراپی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و ساڵی پاریش شاجوانێکی دیکەی لوبنانی بەهۆی سەردانکردنی وڵاتی ئیسرائیل سزادرا.

سەلوا ئاکار و دانا زرێیک
سەلوا ئاکار و دانا زرێیک

H.J