عه‌بدولمه‌هدی نه‌ریتێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشخۆی شكاند
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، یه‌كه‌م نه‌ریتی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشخۆی شكاند و له نووسینگه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستبه‌كاربوو.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه نوێیه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌ستی به ده‌وام كردووه، بڕیاریشه دوای راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی، هه‌ر له‌وێ بمێنێته‌وه و نه‌چێته ناوچه‌ی سه‌وز.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌كاربوونی، عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناو بینایه نوێیه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامدا، كه تایبه‌ت بوون به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و به‌رنامه و كارنامه‌كانی حكوومه‌ت".
له 10ی ئه‌م مانگه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕووی هاووڵاتیاندا كردبووه‌وه.
دوای روخانی رژێمی پێشوو، له ساڵی 2003ـیه‌وه تائێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری عێراقه بڕیار بدات، له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا ده‌ستبه‌كار بێت و بیه‌وێت له‌و ناوچه‌یه كاروباری حكوومه‌ت رایی بكات.
H.B