رووسیا ئاڵای یەپەگەی لە شارۆچکەی تل رەفعەت هێنایە خوارەوە

ئاڵای خۆیان لە شوێنی ئاڵای یەپەگە بەرزكردەوە

K24 - ھەولێر

سەربازانی رووسیا لە شارۆچكەی تل رەفعەتی سەر بە پارێزگای حەلەب ئاڵای یەپەگەیان ھێنایە خوارەوە و ئاڵای وڵاتەكەیان لە شوێنی بەرزكردەوە.

میدیاکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو دوو کاروانی سەربازی رووسی چوونەتە نێو شارۆچکەی تل رەفعەت لە پارێزگای حەلەب کە لەژێر دەستی هێزەکانی یەپەگەدایە، ئاڵای یەپەگە و سوپای ئەلسواریان لە شارۆچکەکە هێناوەتە خوارەوە و لە جێگەی ئەودا ئاڵای رووسیان بەرزکردوەتەوە.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەکان سێ فڕۆکەی رووسی ناوچەکەیان بۆردوومان کردووە.