ترسی ساخته‌كاریی سوپای پاسداران روحانی ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، ساخته‌كاری ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر بۆیه داوای له سوپای پاسداران و میلیشیای به‌سیجی سه‌ر به سوپا كرد، ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی له كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ له ناكۆكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێوه بچێت.
هۆشدارییه‌كه‌ی روحانی له كاتێكدایه، پێشتر زۆر به ده‌گمه‌ن به‌و شێوه ئاشكرایه په‌یامی راشكاو ئاراسته‌ی سوپای پاسداران كراوه، چونكه سوپاكه سه‌رپه‌رشتی ملیاره‌ها دۆلاری ئیمپراتۆرییه‌ته ئابوورییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات. به‌ڵام روحانی كه‌وتووه‌ته پێشبڕكێیه‌كی تونده‌وه له‌گه‌ڵ "ئیبراهیم ره‌ئیسی" و پێی وایه سوپای پاسداران پاڵپشتی ئه‌و به‌ربژێره نوێیه ده‌كه‌ن.
روحانی رۆژی چوار شه‌ممه له گوتارێكدا له شاری مه‌شهه‌د گوتوویه‌تی" یه‌ك داواكاریمان هه‌یه، سوپای پاسداران و به‌سیج له شوێنی كاری خۆیانبن و سه‌رقاڵی كاری خۆیانبن".
روحانی ئه‌و داوایه‌شی له زاری خۆیه‌وه نه‌گوتووه، به‌ڵكو گووته‌یه‌كی "ئیمام خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بیرهێنابووه‌وه كه گوتبووی" نابێت هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌ربده‌ن".