بۆ‌گدانۆڤ: ئامادەین نێوەندگیری بۆ راگرتنی شەڕی عەفرین بکەین
K24 - مۆسكۆ
سه‌باره‌ت به رۆڵی رووسیا له هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان كورد و توركیا له عه‌فرین، میخایل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی پوتن بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بە كوردستان24 رایگه‌یاند: "ئێمه ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین هاریكاری بۆ ئه‌وه‌ی خوێنڕشتن و پێكدادان بوه‌ستێت".
سه‌باره‌ت به ئاگاداری مۆسكۆ له رێككه‌وتنی نێوان یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا بۆ راده‌ستكردنی شاری عه‌فرین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "رەنگە مۆسكۆ ئاگادار بێت، به‌ڵام من ئاگادارنیم".
میخایل بۆ‌گدانۆڤ، گوتی: "ئێمه رۆڵی خۆمان له‌سه‌ر هیچ كه‌س فه‌رز ناكه‌ین، ئه‌گه‌ركه‌سێك پێویستی به ئێمه بێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین هاریكاری بۆ ئه‌وه‌ی خوێنڕشتن و پێكدادان بوه‌ستێت، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره، پرسی سه‌ره‌كیه لای ئێمه، بۆیه گشت ئه‌و رێكارانه په‌یوه‌ندیدارن به جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی خاكی سووریا".
پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی كردووەتەوە، كە لەگەڵ یەپەگە رێككەوتن و لە چەند كاتژمێری داھاتوو ھێزەكانی سەر حكوومەتی سووریا دەچنە ناو عەفرین، بەڵام بروسك حەسەكە، گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە كوردستان24 راگەیاند، كە ھێشتا لەگەڵ رژێمی سووریا رێك نەكەوتوون.
ئەمە لەكاتێكدایە لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد. بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین تا ئێستا 170 كەس بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی توركیا لە عەفرین شەھید بوونە و 650 كەسی دیكەش برینداربوونە.
H.M