چین: مه‌سرور بارزانی هه‌وڵی جددیی داوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی
K24- هه‌ولێر:
نی رو چی، كونسوڵی گشتیی كۆماری چین له هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نویه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی هه‌وڵی جددیی داوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیشیداوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا باشتر بكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر پێشخستنی ئابووری و سه‌قامگیریی هه‌رێم.
له ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌یدا كونسۆڵی گشتیی چین ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت به‌ناوی كونسوڵگه‌ری گشتی كۆماری چین له هه‌ولێر پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا مه‌سرور بارزانی هه‌وڵی جددیی داوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی و هه‌وڵیشیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا باشتر بكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر پێشخستنی ئابووری و سه‌قامگیریی هه‌رێم. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵێكی زۆریداوه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و گه‌لی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و مێژووییه و ئێستاش هه‌ردوولا پێكه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چینی سه‌لماندووه".
H.B