"له‌باره‌ی عه‌فرین ئه‌مریكا له توركیا تێناگات"
K24 - هه‌ولێر:
توركیا لێدوانه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ره‌وشی عه‌فرین ده‌داته به‌ر ره‌خنه و واشنتن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هێشتا له هۆكار و ئامانجه‌كانی "ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون" تێنه‌گه‌یشتووه.
گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا تا ئێستا له هۆكار و ئامانجه سرووشتییه‌كانی ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون تێنه‌گه‌یشتوون، یان به‌داخه‌وه نایانه‌وێت تێبگه‌ن، چونكه ئۆپراسیۆنه‌كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر"دا بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یڵێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باسی كاریگه‌ری ئۆپراسیۆنه‌كه له‌سه‌ر جه‌نگی دژی داعش ده‌كه‌ن راست نین و هیچ بناغه‌یه‌كیان نییه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "سڤیله‌كان نه‌كراونه‌ته ئامانج و هه‌وڵمانداوه له ده‌ست سته‌م رزگاریان بكه‌ین".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه پێچه‌وانه‌ی توركیا لێدوانی‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی رووداوه‌كانی عه‌فرین تووشی نیگه‌رانی دڵه‌ڕاوكێ بووه‌و به‌هۆی هێرشی توركیا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه ئاواره‌بوون".
هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان كرد، رێگه به رێكخراوه مرۆییه‌كان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناوچه‌كه و به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن".
توركیا ماوه‌ی دوو مانگ به جۆره‌ها چه‌كی قورس و له‌شكرێكی بێ شووماری سوپا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریاوه په‌لاماری ناوچه‌كانی عه‌فرینیدا، زیاتر له 300 هاووڵاتی سڤیلی شه‌هید كرد و سه‌دان هه‌زار كه‌سی ئاواره كردووه. پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 18/3/2018 یه‌په‌گه له سه‌نته‌ری شاری عه‌غرین كشایه‌وه (وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن) سوپای توركیا و میلیشیكانی سووریا شاره‌كه‌یان داگیركرد و ده‌ستیان به دزی و تاڵانی كرد و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌یان بێ ماڵ و حاڵ و ئاواره كرد.