شه‌ريهان به‌كله‌رۆ: پشتيوانى ئافره‌تانى شێوه‌كار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ژنه شێوه‌كارى كورد و رۆژئاواى كوردستان، شه‌ريهان به‌كله‌رۆ، له هه‌ڤپه‌يڤينێكى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌شى كرمانجى وێبسايتى كوردستان24، رايگه‌ياند، كارى شێوه‌كارى ئافره‌تانى كورد خاڵى نييه له داهێنان، به‌ڵام گرنگه پيشتيوانى ئه‌و هونه‌ر و كاره‌ى ئافره‌تان بكرێت.
شه‌ريهان به‌كلرۆ, يه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره‌كانى كورد، كه سه‌ره‌تاى خوێندنى هونه‌ره‌كه‌ى له سه‌نته‌رى تشرين بۆ هونه‌ره جوانه‌كان ده‌ستى پێكردووه و دواتر به‌شى فه‌لسه‌فه‌ى زانكۆى حه‌له‌بى ته‌واو كردووه. ئه‌و له چه‌ندين پيشانگه‌ى تايبه‌ت و هاوبه‌شدا به‌شدارى كردووه.
جگه له به‌شداريكردنى له چه‌ند پيشانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش له سووريا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌كار له ئه‌ڵمانيا و سويد له چه‌ند پيشانگه‌يه‌ك به‌شدارى كردووه.
شه‌ريهان له 2013ه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى سوورياى به‌جێهێشتووه و له 2016ه‌وه له ئه‌ڵمانيا گيرساوه‌ته‌وه.
شريهان سه‌باره‌ت به ئاماده‌گى ئافره‌تى كورد له كايه‌ى هونه‌رى شێوه‌كاريدا بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، ئاماده‌گى ئافره‌تى كورد له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه باوه‌دا كه له روانگه‌ى كولتورى پياو سالارييه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
گوتيشى: ئافره‌ت له ئه‌زموونى هونه‌رى شێوه‌كاريدا له حاڵه‌تى گه‌مارۆدايه، چ وه‌ك داهێنه‌رێك يان وه‌ك بابه‌تى هونه‌ره‌كه‌ى. ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نيا گرفتى ئافره‌تى شێوه‌كارى كورد بووه، به‌ڵكو له ئاستى جيهانيشدا وه‌ك ئه‌وه‌ى سيمون دى بوڤوار له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى (ره‌گه‌زى دووه‌م) ئاماژه‌ى پێداوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌ڕاى رێگرييه‌كانى به‌رده‌م ئافره‌تان، به گشتى دامه‌زراوه‌ى خێزان و رۆڵى ئافره‌ت وه‌ك دايك رێگرن. به‌ڵام هونه‌رى شێوه‌كارى ئافره‌تانى كورد خاڵى نييه له داهێنان، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌و كايه‌يه پێويستى به پشتيوانى زياتر هه‌يه.
ئا: سيامه‌ند بريم