دەرھێنانی پاسپۆرت دەست پێدەكاتەوە و كار بە سیستمی نوێ دەكرێت

ھاووڵاتیان دەتوانن لە وادەی دیاریكراو دەست بە مامەڵەكانیان بكەنەوە

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە دەرھێنانی پاسپۆرت دەست پێدەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشكرای كرد: "لە ئەمڕۆوە دەست بە دەرھێنانی پاسپۆرت دەكرێت و كار بە سیستمی نوێ دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەروبەری دەکاتەوە لە رۆژی 2017/9/12 کاربەسیستەمی نوێی پێدانی پاسپۆرت دەکرێت لە پاسپۆرتی سلێمانی".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هاووڵاتیان دەتوانن لە بەیانییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن، بە مەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان".

ماوەیەك لەمەوبەر دەرھێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە سلێمانی راگیرا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندبوو، مەبەست لە راگرتنی گۆڕانكارییە لە سیستمەكە و چەند گۆڕانكارییەكی تێدا دەكرێت.