دادگاى تاوانه‌كانى به‌غدا به هۆى ئه‌م تاوانه‌وه سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر چه‌كدارێكى داعشدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى تاوانه‌كانى ناوه‌ندى له به‌غدا سزاى له سێداره‌دان تا مردنى به‌سه‌ر چه‌كدارێكى داعشدا سه‌پاند به تاوانى به‌شداريكردن له تێكدانى شوێنه‌واره‌كانى مووسڵ.
عه‌بدولستار بيره‌قدار گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى باڵاى عێراق رايگه‌ياند، "ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش دانى به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌ندامى داعش بووه و سه‌ر به ويلايه‌تى باكوورى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه بووه".
گوتيشى: "به گوێره‌ى دانپێدانانى ئه‌و چه‌كداره به‌شداريكردووه له رووخاندن و شێواندنى شوێنه‌واره‌كانى مووسڵ".
هه‌روه‌ها گوتى: "دادگا سه‌رجه‌م به‌ڵگه بڕوا پێهێنه‌ره‌كانى كۆكرده‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى گوته و دانپێدانانى چه‌كداره‌كه و به‌ڵگه‌كان بڕيارى سزاى له‌سێداره‌دانى به گوێره‌ى مادده‌ى چواره‌مى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌سه‌ردا سه‌پاند".