ئه‌مه‌ریكا پشتی سووننه‌كانیشی به‌ردا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا لەو بەڵێنانەی پەشیمانبووەتەوە، کە لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ کاتێکی دیکە بە سووننەکانی دابوو.
سووننەکان پێشتر رایانگەیاندبوو، لە ئەگەری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی ناوچە وێرانبووەکان، ئەوا بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك به‌ڵێنیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌ریكا له‌و به‌ڵێنانه په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هۆی ناكۆكی له باره‌ی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ناكۆكییه‌كی قووڵ له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای ده‌نگدانی نهێنی ده‌كه‌ن، سووننه‌كانیش سوورن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن و شیعه‌كانیش هاوبڕیارن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
نیازی میعمار ئۆغڵو، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆی سیاسی لەنێوان لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان هەیە.
گوتیشی: "148 پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، کە دەنگدان لەسەر وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەنهێنی بێت".